گوشه یک له ژیانی ئه ده بی ماموستا توفیق ئبراهیمی(رووبار سه رده شتی)
هه‌تا ته‌مه‌نی بیست ساڵی نه‌خوێنده‌واربووه.دیپلۆمی ته‌بیعی به نۆساڵان وه‌رگرتوه.به‌پێی سه‌توسی کیلۆمیتر،له‌سه‌رده‌شته‌وه بۆسابڵاغ چووه بۆ ئیمتحان وره‌تیش بوته‌وه.شێست کیلۆمیتربه پێیان چووته بانه وقبووڵ بووه .شه‌شی سه‌ره‌تایی له سه‌رده‌شت وه‌رگرتوه.یه‌کی ده‌بیرستان له ته‌فرش وه‌رگرتوه.دووی ده‌بیرستان له‌بانه،سێ وچواروپێنج له سه‌رده‌شت، شه‌شوم له سنه. دوازده‌ساڵ کارمه‌ندی بانکی که‌شاوه‌رزی بووه .پاشان چوه بو ولاتی سوید. پێنج تا شه‌ش ساڵ له زانکۆی ستۆکهۆڵم خوێندویه تی وبوته به مه‌عه‌لیمی سویدی وکوردی،بۆکوتنه‌وه‌ی ده‌رس له یه‌کی سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌تا یه‌کی ده‌بیرستان.
به‌کورتی له ڕۆژی ده‌ستپێکردنه‌وه هه‌تا ئه‌م ڕۆ په‌نجا و یک ساڵه ده‌خوێنت وقه‌ولی به دۆست و مه‌عه‌لیمی خۆشه‌ویستی مسته‌فای ته‌وحیدی و مه‌حمه‌ده قازی و ڕه‌سووڵی قادری و مه‌حموودی شه‌یدایی داوه هه‌تامردن بخوێنت و قه‌وله‌که‌ی ناشکێنت.
به‌رهه‌مه‌کانی:
وه‌رگێڕرانی مێژووی ماد له فارسیه‌وه بۆکوردی.
ماڵ ئاوایی له چه‌ک
ئێرنێست هێمنگوای،له فارسیه‌وه بۆکوردی
به‌رهه‌مه‌کانی خۆی:
سووری چاوشین
فیل وزه‌رگه‌ته
پرسیارووه‌ڵام
چوارسه‌ت وپه‌نجا تا پێنج سه‌ت هۆنراوه وکۆڵه‌بارێک له چه‌رمه‌سه‌ره‌ی ژیان.
لطفاً نظرخودتان(انتقاد-پیشنها) را درخصوص مطلب خوانده شده برایمان ارسال کنید!شماره تلفن:00989146310566
نظرات شما عزیزان: